ترامپ لەگەڵ پوتین پەیوەندی تەلەفۆنی ئەنجام دایەوە: "ئەو دەیەوێت وەک پوتین ئاشتی دروست بکات!"
![ترامپ لەگەڵ پوتین پەیوەندی تەلەفۆنی ئەنجام دایەوە: "ئەو دەیەوێت وەک پوتین ئاشتی دروست بکات!" ترامپ لەگەڵ پوتین پەیوەندی تەلەفۆنی ئەنجام دایەوە: "ئەو دەیەوێت وەک پوتین ئاشتی دروست بکات!"](/img/NewsGallery/2025/2/13/442343/FeaturedImage/d6dcb70b-eda7-4ee6-8c70-6dc6657b239b.webp)
دۆنالد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سەبارەت بە دیدارەکەی لەگەڵ ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند، "ئەویش وەک سەرۆک پوتین دەیەوێت ئاشتی دروست بکات، کاتی ئەوە هاتووە ئەم شەڕە گاڵتەجاڕانە بوەستێنرێت."
ترامپ دوای پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی رووسیا، لەگەڵ ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا پەیوەندیێکی ئەنجام دایەوە.
ترامپ و پوتین بۆ ماوەی کاتژمێرێک و نیوە بە تەلەفۆن قسەیان کرد
ترامپ لە هەژمارەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تراس سۆشیال سەبارەت بە پەیوەندی تەلەفۆنییەکە راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
ترامپ وتی، "تازە لەگەڵ ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا قسەم کرد، گفتوگۆکە زۆر باش بەڕێوەچوو. ئەویش وەک سەرۆک پوتین دەیەوێت 'ئاشتی' دروست بکات. ئێمە باسمان لە پرسگەلێکی جۆراوجۆر کرد کە پەیوەندییان بە شەڕەوە هەیە، بەڵام لە هەمووی زیاتر باسمان لە کۆبوونەوەی داهاتووی میونشن کرد کە ڕۆژی هەینی جێگری سەرۆکی ئۆکرانیا جەی دی ڤانس و وەزیری دەرەوە مارکۆ ڕوبیۆ سەرۆکایەتی شاندەکە دەکەن. هیوادارم ئەنجامی ئەم کۆبوونەوەیە ئەرێنی بێت. کاتی ئەوە هاتووە شەڕی بێمانا، کە تێیدا 'مەرگ و وێرانکاری' گەورە و تەواو ناپێویست هەیە بوەستێت. خودا گەلی رووسیا و ئۆکرانیا بپارێزێت بکات!"(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٤٨ هەزار و ٢٣٩ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١١ هەزار و ٦٧٦ کەس.
لە پارێزگای ماتابیلاند باشووری زیمبابۆی، لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان پاسێک و بارهەڵگرێکی گواستنەوە ٢٤ کەس گیانیان لەدەستدا.
گروپێک جووڵەکەی داگیرکەر لە ژێر پاراستنی پۆلیسەکانی داگیرکەر هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا.
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی حەماس راگەیاند کە وڵاتانی میسڕ و قەتەر کە ناوبژوانن چاودێری قۆناغی جێبەجێکردنی ماددەکانی ئاگربەست دەکەن و بۆیە بەردەوام دەبن لە جێبەجێکردنی ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی ئەسیر بە پێی بەرواری دیاری کراو.